پارتی لەبارەی پارێزگاری کەرکووک بە فەرمی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ دەبنەوە کۆبوونەوەکە یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پرسی پارێزگاری کەرکووک و پێکھێنانی حکوومەت.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 26-6-2019 لە شاری ھەولێر ساز دەکرێت و تێیدا پارتی وەڵامی فەرمیی یەکێتی لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەداتەوە.
بەپێ زانیارییەکان، یەکێتی دوو ناوی داوەتە پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ناوەکان بریتین لە خالید شوانی و لیوا جەمال تاهیر و پارتیش ئەمرۆ وەڵامی فەرمیی یەکێتی دەداتەوە.
یەکێتی بەشداریکردنی لە حکوومەت بەستوەتەوە بە یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک و دانانی پارێزگارێکی یەکێتی.
باسنیوز
