سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە

سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە
گوتەبێژى پۆلیسی هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە سەر ڕێگاى سەرەکى سلێمانى - دەربەندیخان کەسێک گیانى لەدەستدا و یەکێکى دیکەش برینداربوو.



رائید کاروان سدیق گوتەبێژى هاتوچۆى سلێمانى " ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە لەسەر رێگەى سلێمانى دەربەندیخان و لەنزیک زەڕایان بەهۆى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى بارهەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى (تۆیۆتا کامرى)ڕوویدا، بەهۆى سەختى رووداوەکەوە شۆفێرى تۆیۆتایەکە گیانى لەدەستدا و سەرنشینێکیشیى برینداربوو".


ڕاشیگەیاند: " رووداوەکە بەهۆى خێرا لێخوڕینەوە بووە چونکە بارهەڵگرەکە لە سایدى خۆى لایداوە و پەڕیوەتەوە سایدى بەرامبەر و لە ئەنجامدا بەخێراییەکى زۆر خۆى کێشاوە بە تۆیۆتا کامریەکەوە و ئەو کارەساتەى لێکەوتۆتەوە".



ئاماژەى بەئەوەش کرد" پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لە بنکەى پۆلیس و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە".
basnews -
Top