نزیکەی 150 هاووڵاتیی عێراقی لە گرتووخانەكانی وڵاتی توركیا زیندانی كراون

نزیکەی 150 هاووڵاتیی عێراقی لە گرتووخانەكانی وڵاتی توركیا زیندانی كراون
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، كە نزیكەی 150 پەنابەری عێراقی لە زیندانەكانی توركیا داوای بە هاناوەچوون دەكەن و داوا دەكەن ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە بۆ عێراق.



ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕاگەیاند: "نزیكەی 150 پەنابەری عێراقی لە زیندانەكانی توركیا داوای بە هاناوە چوون دەكەن و داوا دەكەن ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بەڵام قونسوڵخانەی عێراق لە توركیا بەهۆی ئەو گوشارە زۆرەی لەسەریانە كارێكی ئەو تۆیان بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقیانە نەكردووە".



گوتیشی: " لە نێو ئەم زیندانیانەدا خەڵكی سلێمانی و هەولێر و رانیە و تەواوی شارەكانی عێراق لە خۆ دەگرێت".


سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران راشیگەیاند: "گەڕانەوەی نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ عێراق و سەرقاڵبوونمان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران كاروبارەكانی رێكخراو، لە وڵاتی توركیا گوشارێكی زۆر بۆ پەنابەرانی عێراقی دروستبووە، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و گەڕانەوە نوێنەری دەزگاکەمان بۆ توركیا، هەوڵی تەواو دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیندانیانی پەنابەر بە ئازادكردنیان یان گەڕانەوەیان بۆ عێراق".

bas news -
Top