سزای له سێداره‌دان بۆ بكوژی دلین ده‌رچوو
دلینی 10 ساڵان، کە لە رۆژی دووی جەژنی رەمەزانەوە لەناو سەنتەری شاری دهۆك بێ سەروشوێن بوو، دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی، رۆژی 8ی ئەم مانگە، لە ناو چەمێکی نزیك یاریگای وەرزشی دهۆك تەرمەکەی دۆزرایەوە.
باوكی دلین، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه سوپاسگوزاری هه‌مووان ده‌كات كه له كه‌یسه‌كه هاوخه‌می بوون و هیواشی خواست بڕیاری دادگا جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن و هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی: "دلین كچی ئێوه نییه و كچی منه و مافی دلین بزر نابێت".
پارێزه‌ری كه‌یسی دلين، كه وه‌ك خۆبه‌خشێك كاری كردووه، رایگه‌یاند، تاوانبار دووباره له ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به تاوانه‌كاندا ناوه و له به‌رده‌م دادگاش دووباره‌ی كرده‌وه و ته‌واوی به‌ڵگه‌كانیش سه‌لمێنه‌ر بوون.
بكوژه‌كه ته‌مه‌نی 47 ساڵ خێزانداره و به گوێره‌ی دانپێدانانی پێشووش، ناسیاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵه‌دا هه‌بووه.
k24 -
