حهسهن كهعبی وادهی ئهنجامدانی ههڵبژاردن له كهركووك ئاشكرا دهكات
حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان, ئەندام پەرلەمانەكانی سنووری كەركووك, نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و نێردەی تايبهتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەی بەوە كرد، وێرای تایبەتمەندی كەركووك، ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، رێكارەكانی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەرێوەدەچن.
ئاماژەی بەوەشدا، كێشەكانی كەركووك، مەترسییەكانی تیرۆر و فرە پێكھاتەیی پارێزگاكە، وامان لێدەخوازن كاری جدی بكەین، بۆ ئەوەی لەو پارێزگایەش ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و كاری جدی بۆ بكرێت.
جەختیشی كردەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، لە كۆتایی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن لە كەركووكیش ئەنجام دەدرێت.
k24 -
