ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندراوێكى بڵاوكردەوە
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى لە ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، له داوایه‌كى هه‌واڵده‌رى كۆڵیوەتەوە و به چه‌ندان نووسراوى فه‌رمى به‌دواداچوونى كردووه بۆ هۆكارى جێبه‌جێ نه‌كردنی پابەندبوونە داراییەكانی كۆمپانیای (ك.ق) به‌رامبه‌ر شاره‌وانیى سلێمانى له پێدانى زه‌وى بۆ پڕۆژه‌یه‌كیان".
دەستەكە ئاماژەی بەوە داوە "دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئاگاداریان كردینه‌وه كه كۆمپانیاكە بڕى 5 ملیار و 481 ملیۆن و 846 هه‌زار دینارى خستووه‌ته سه‌ر حیساباتیان له به‌رامبه‌ر تهملیكردنى زه‌وى ئاماژه پێدراو، واته ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانى".
ده‌سته‌ى ده‌سپاكیی هه‌رێمى كوردستان دووپاتی كردووەتەوە كه كار و چالاكیه‌كانیان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسنيوز
