کوێستان محەمەد: سیڤیی خۆم بۆ پۆستێکی پشکی گۆڕان پێشکەش کردووە
کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان لەبارەی پێدانی پۆستی یەکێک لە وەزیرەکانی گۆڕان بە ئافرەتێک، ڕایگەیاند: ”ئەم ھەنگاوەی گۆڕان گرنگە لە بڕوابوونێتی کە ژنیش ھاوشانی پیاو دەتوانێت کاری سیادی بکات، ژمارەیەک ئافرەت سیڤییان پێشکەش کردووە، منیش لەناویاندام، کێ لەناو ئەوانەدا دەربچێت، ئەوا دەبێتە وەزیر و بەرپرس لە حکوومەتدا“.
ھاوکات ئاشکرای کرد: ”ئێستا لێژنەی ھەڵسەنگاندنی سیڤییەکان سەرقاڵی کۆبوونەوەن بۆ ئەوەی سێ کاندید بۆ ھەر وەزارەتێک دیاری بکەن، دواتر ئەم سێ کەسە دەچێتە پێش جڤاتی نیشتمانی تا دەنگی لەسەر بدەن، کەس نازانێت ئەوانە کێن کە دەخرێنە پێش جڤات، جا نازانم یەکێک دەبم لەو کەسانە یان نا، لەبەر ئەوەی کارەکانی لێژنە زۆر نھێنی و تایبەتە“.
ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی ڕوونی کردەوە، ”ئەگەر جێی متمانەی جڤاتی نیشتمانی بم، مانای وایە شیاوم بۆ ئەو پۆستە، لەکاتی کارکردنیش، مرۆڤ دەردەکەوێت تا چەند شیاوە، ھەر کارێکم کردبێ، بە جددی بووە، ھەر کەس کارێک بکات، دەبێ جێی دەستی دیار بێت و خزمەت بە خەڵک بکات“.
باسنیوز
