پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندارە
هەندرێن ئەحمەد، گوتەبێژی حزبی شیوعی ڕايگەیاند، ئەبو کاروان، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی شیوعی لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە ئێستا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبەکەیە (سەرکردایەتی)، لە کاتی گەرانەوەی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، لە سنووری ناوچەی سماقوڵی، ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.
ڕوونیشی کردەوە کە برینەکەی سووکە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتی سلێمانی کراوە و باری تەندرووستی جێگیرە.
باسنيوز
