پهرلهمانتارێكی ئهڵمانیا وهڵامی دژایهتی مێركڵ بۆ درووستبوونی دهوڵهتی كوردستان دهداتهوه
مارک ھاوپتمان؛ ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە سەر پارتی کریستیان دیموکرات CDU ی دەسەڵاتدار رایگەیاند، کۆماری ئەڵمانیا ھەندێک جار پەیڕەوی لە سیاسەتی دوو فاقی دەکات، کاتێک دێینە سەر مافی چارەنووسی گەلان، لە کەیسی کۆسۆڤۆ لەگەڵی بوون، بەڵام بۆ کورد نا. راستی ئەوەیە؛ عێراق خاوەنی تەمەنێکی مێژوویی نەتەوەیی نیە، بەڵکو دەوڵەتێکی دروستکراوە، ئەو سنوورانە لە سەردەمی کۆڵۆنیاڵیەوە کێشراون. لەبەرئەوە نابێت ئەو فۆڕمەی ئێستای عێراق بە زۆر پارێزگاری لێبکرێت. نابێت ئەو خواستە گەورەیەی باکووری عێراق بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی پشتگوێ بخرێت.
ھاوپتمان گوتیشی: کوردەکان ھاوبەشێکی گرنگن بۆ جێگیری سیاسی لە ناوچەکە. دۆخی ئاسایش لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردی زۆر باشترە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ههروهها گوتی: ئەڵمانیا و ئەوروپا لەگەڵ ھاوبەشە کوردەکان لە کارێکی پێکەوەیی باشداین. پێویستە لە ناوچەکەدا ھاوبەشی باشمان ھەبێت نەک دوژمنکاری وەک ئێران.
دووپاتیشیكردهوه، دەوڵەتی کوردی، کە ھەرێمی ئۆتۆنۆمی و ھەولێری پایتەخت دەگرێتەوە پێویستە لە ژێر فشاری تورکیا دەربھێنرێت. پەکەکە کە حیزبێکی قەدەغەیە لە ئەڵمانیا، بیانووی چالاکییەکانی لە دەست دەدات. دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە دەوڵەتی کوردی لە سەر خاکی تورکیا دروست ناکرێت، بەڵکو تەنھا لە باکووری عێراق و لەوانەیە لە رۆژھەڵاتی سوریاش.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهیدا ئهو پهرلهمانتاره گوتی: پێویستە دەوڵەتی کوردی لەسەر ھەمان لۆژیک بڕوات کە دەوڵەتی ئیسرائیلی لەسەر دامەزرێنرا؛ ببێتە پەناگەیەکی ئارام و خاڵی کۆبوونەوەی ئەو کوردانەی لە دیاسپۆرا دەژین و بە جیھاندا بڵاوبوونەتەوە.
ههر لهو میانهیهدا، ئهو پهرلهمانتاره ئهڵمانییه گوتیشی: ئەوەی کە لە لایەکەوە بۆ خۆپاراستنی ناوچەیەک پشتیوانی کردبێت، نابێت داواکاری مافی چارەنووسی ئەو خەڵکە پشتگوێ بخات و بەکەم سەیر بکات. خواستی گەلی کورد، نەک تەنھا بۆ پاراستنی ناوچەکەیان بەڵکو بۆ سەربەخۆکردنیشی لەو دۆخە سیاسیەی کە ئەو ناوچەیە پێیدا تێپەڕ دەبێت، خواستێکی لۆژیکیە. دەوڵەتی کوردی و حکومەتەکەیان ھۆکاری ئارامی و جێگیری دەبێت لە ناوچەیەکی پڕ لە قەیراندا.
ئهم راگهیهندراوه دوای ئهوه هات، كه ئەنگێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا لە سەردانێکیدا بۆ شاری گۆسلەر لە ویلایەتی نیدەرزاکسنی ئەڵمانیا لە گوتەیەکیدا دژایەتی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ لە عێراق پیشاندابوو. مێرکڵ رایگەیاندبوو، کە لەو باوەڕەدا نیە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی خزمەت بە ئاشتی لە ناوچەکەدا بکات.
k24 -
