پارتی پڕۆژهیهك بۆ ئاساییكردنهوهی دۆخی كهركووك دهخاتهڕوو
بەگوێرهی راسپاردەکانی پرۆژەکە، ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووك قۆناخ بە قۆناخ دەبێت، قۆناخی یەکەم چارەسەری دۆسیهی ئەمنیە، کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەخرێـتە بواری جێبەجێکردن، ئەوکاتیش پارتی دەگەڕێتەوە شارەکە و بارەگاکانی وەردەگرێتەوە، لەدوای ئاسایکردنەوەی بارودۆخی ئەمنی شارەکە، کار بۆ دانانی پارێزگارێك دەکرێت.
لهمبارهشهوه شاخهوان عهبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک ئاشکرای دەکات، لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق و پێکهاتەکانی کەرکووك بە جیا گفتوگۆ هەیە، پێشبینیش دەکات لە ئایندەیەکی نزیكدا بگەنە رێککەوتن.
لهكاتێكیشدا کە یەکێتی هەر لە خەمی دانانی پارێزگارێکە بۆ ئهو شاره، خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە نوێنەرایەتی یەکێتی لەو لێژنەیە دەکات، كه لە پێکهاتەکانی کەرکووك پێکهێنراوە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ئهو شاره. لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری ئهو حيزبهش چارەسەری کێشەی کەرکووک بە دیاریکردنی پارێزگارێك بۆ ئهو شاره دهبهستێتهوه.
بەپێ زانیاریەکانی کوردستان24، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی دیکەی پێکهاتەکانی کەرکووك بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکە لە بەغدا ئهنجام دهدرێت، ئەندامێکی ئەو شاندەش دەڵێت: پێکهاتەکان بە پرۆژەکەی پارتی رازین, بەم نزیکانە پارتی بارەگاکانی له کەرکووك وەردەرگرێتەوە و پۆستی پارێزگاری کەرکووکیش یەکلایی دهكرێتهوه.
k24 -
