نێچیرڤان بارزانى و شاندێكی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كاته سه‌خته‌كاندا كرد و جه‌ختى له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه، هاتنی شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی و ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستانش به‌رز نرخاند، دووپاتیشی كرده‌وه كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن هه‌رێم وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عێراق به‌كار بهێنن. به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوا سه‌ردانی بۆ به‌غداش پێشكه‌ش كرد و ئاماده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كدا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/6/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، تاوتوێكردنی دوا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخی ئاواره‌كان و زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp -
