لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ھاووڵاتییان ڕوونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ھاووڵاتییان ڕوونکردنەوە دەدرێت
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ داوا لە ھاووڵاتییان دەکات تا ھێڵی گواستنەوەی ئاو چاک دەکرێتەوە، دەست بە ئاوەوە بگرن.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2019 بڵاوی کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ھێڵی سەرەکیی ئاوی پڕۆژەی ئاوی خاسی قەڵادزێ تەقیوە و بەھۆیەوە پڕۆژەکە لەکار کەوتووە".

باس لەوەش کراوە، ھەموو تیمەکانی چاککردنەوەی پڕۆژەکە ئامادەکاری دەکەن بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆڕییەکە.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ ھاووڵاتیانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە بەوھۆیەوە دابەشکردنی ئاوی پڕۆژەکە وەستاوە، ھەر کاتێک بۆڕییەکە چاک کرایەوە، دابەشکردن دەست پێ دەکاتەوە.










باسنيوز
Top