لێدوانی سەهەند سەركەوت یەكەمی 12ی وێژەیی

لێدوانی سەهەند سەركەوت یەكەمی 12ی وێژەیی
سەهەند سەركەوت، خوێندكاری قوتابخانەی ماردین لە سلێمانی كە دەكەوێتە گەڕەكی چوارچراوە لە تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی 12ی بنەڕەتی بەشی وێژەیی توانی بە بەدەستهێنانی 97.43٪
ببێتە یەكەمی هەرێمی كوردستان.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەهەند وتی،"سوپاسی خێزانەکەم و مامۆستاکانم ئەکەم، پەیامم بۆ ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی کەمیان بەدەستهێناوە ئەوەیە كە پێویست بەخۆ خەمبارکردن و خۆبێزارکردن ناکات، کات ڕۆیشتوە و ناگەڕێتەوە".

سەهەند سەركەوت وتیشی،"سەبارەت بەوانەی کە ڕەخنەدەگرن، کە دەڵێن وەرەقەی تاقیکردنەوەکان کڕدراوە، ئەمە هەموی دورە لە ڕاستیەوە".

راشیگەیاند،" سەبارەت بە هەڵەکانیش جگە لەوانەی عەرەبی کە ئەویش چاککرا و وانەی ئینگلیزیش گران و ناڕون بو، بەڵام لەهەمو وانەکان نمرەی زیاترم تیا بەدەستهێناوە، بەڵام لایەنگری هەرکەسێک ئەکەم کە دەڵێت هەڵەی تیابوە".









باسنيوز
Top