بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دو باندی دزیکردنی راگەیاند
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رايگه‌یاند، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له دو چالاكی جیاوازدا توانیویەتی دو باند به جیا ده‌ستگیربكات".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد "باندی یه‌كه‌م كه لە دو كه‌س پێكهاتوە له لایه‌ن نوسینگه‌ی تاوانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر كراوە، ئەو باندە له‌و سنوره‌دا و له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل و گه‌راجه‌كان و شوێنی دیكه‌دا ژمارەیەك دزیان ئەنجامداوە، كە بە كۆی گشتی بڕی شه‌ش هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مریكی و بیست تا 25 مسقال زێڕیان دزیوە".
راشیگەیاند "باندی دوه‌م كە بە هەمانشێوە لە دوو كەس پێكهاتون، زیاتر لە مزگەوتەكاندا دزیان ئەنجامداوە و لە رۆژانی هەینییدا دزیان له حه‌وت مزگه‌وت كردوە، دزیەكەشیان لەو ئۆتۆمبێلانە كردوە كە لە دەرەوەی مزگەوتەكە پارك كراون".
سەبارەت بە پرۆسەی دەستگیركردنەكە هۆگر عەزیز وتی "چه‌ند كارمه‌نێدكمان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان-نوسینگه‌ی باشور، توانیان بە شێوازێكی نهێنی ئه‌و بانده له كاتی ئه‌نجامدانی دزیكردن ده‌ستگیربكه‌ن".
لەمیانی وتەكانیدا هۆگر عەزیز راشیگەیاند "تۆمەتبارەكان پاش دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و لە ئێستادا تۆمەتبارانی هەردو باندەكە بە پێی ماددەی 446 له یاسای سزادانی عێراقی دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون".
خه ندان
