یه‌كه‌می به‌شی زانستی: رۆژانه 12 بۆ 13 كاتژمێر ده‌مخوێند
مه‌نسور قادر، ده‌رچوی یه‌كه‌می به‌شی زانستی پۆلی 12 له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ندان ده‌دوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆر خۆشحاڵم كه توانیم یه‌كه‌م بم له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، نمره‌كه‌م 99.43 بو، رۆژانه 12 بۆ 13 كاتژمێر ده‌رسم ده‌خوێند، له خێزانێكی هه‌ژارم، باوكم پێشمه‌رگه‌یه دایكم ژنی ماڵه".
مه‌نسور قادر خه‌ڵكی هه‌ریره و له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی به‌درخانی كوڕان خوێندنی ئاماده‌ی ته‌واو كردوه كه كه قوتابخانه‌یه‌كی حكومیه.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سێ خوشك و یه‌ك برام هه‌ن، ئه‌وانیش قوتابین و ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتون له خوێندن".
خه ندان
