لە ھەولێر پشکنین بۆ 27 شوێنی دەرمانی کشتوکاڵی دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕاگەیاندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێری بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھاتووە: "لە ھەڵمەتێکی بەرفراواندا توانرا پشکنین بۆ 27 دووکان و کۆگای فرۆشتنی دەرمانی کشتوکاڵی و قڕکەری کیمیایی، لەسەر ڕێگای ھەولێر ـ گوێڕ ئەنجام بدەین".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، مەبەست لە پشکنین وبەدواداچوونەکاندا دڵنیابوونە لەو جۆرە دەرمانە کشتوکاڵی، قڕکەری کیمیایی، جۆرەھا تۆی چاندنی سەوزە و میوەی زیانبەخش و قەدەغەکراو تۆمار نەکراودا.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە، ھەر شوێنێک پابەند نەبێ، رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.
باسنيوز
