پەرلەمانتارێکی پارتی: کەسێکی بێلایەن دەکرێتە وەزیری دادی عێراق
مەیادە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕايگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ٦ی ٢٠١٩، پرۆسەی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکرێت.
لەبارەی پۆستی وەزارەتی داد کە پێشتر یەکێتی پێداگری لەسەر دەکرد و پارتیش بە پشکی خۆی دەزانی، پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بەوە کرد: “حاکم فارووق کاندیدە کە تەوافوقی سیاسیی کوردستانی لەسەرە و کەسێکی بێ لایەنە”.
ڕوونیشی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی کورسییەکانی خۆی، سەرجەم خاڵەکانی وەرگرتووە، ئەویش پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراقە، بەڵام مافی پارتییە کە ئەم پۆستە پڕ بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا “پارتی لە پێناو ئەوەی کە یەکڕیزیی ماڵی کورد بکەن، ئەوا سازانمان لەسەر کەسێکی بێ لایەن کردووە بۆ وەزیری داد”.
باسنيوز
