حوکمی 18 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووتری زانکۆی نەورۆز دەردەچێت
لەبارەی هۆکاری دەستگیر نەکردنەکەی، رایگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست رووداو کەوتووە، سێ تۆمەت دراونەتە پاڵ د. ئازاد سەعدوون، سەرۆکی پێشووتری زانکۆی نەورۆز، بەشێک لەو تۆماتانە پەیوەستە بە بابەتی گەندەڵێ، لەسەر ئەو سێ تۆمەتەش دادگایی کراوە و بە غیابی حوکمی 18 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.
بە گوتەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، سەرۆکی دادگای تاوانەکانی 2ی دادگای دهۆک، لەسەر هەرسێ تۆمەت 3 جار دادگایی کراوە، بۆ هەر یەکێک لەو 3 تۆمەتانە حوکمی 6 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.
پەیامنێری رووداو دەڵێ: سەرەڕای بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە شوێنی مانەوەی دیار نییە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئێستا ئەو لە دەرەوەی وڵاتە. لە هەر حاڵەتێکیش ئەگەر بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا مافی ئەوەی دەبێت لە دادگا بەرگری لەخۆی بکات.
رووداو
