گەرمیان.. ژن و مێردێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا

گەرمیان.. ژن و مێردێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کفری - ناحییەی سەرقەڵا ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکداتێیدا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 23/6/2019، لەسەر ڕێگای کفری - ناحییەی سەرقەڵا ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان دەبڵ - نیسان پاتڕۆڵ ڕوویدا لەئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان دەبڵەکە گیانیان لەدەستدا، کە ژن و مێردبوون و دانیشتووی ناحییەی سەرقەڵان بەناوەکانی (عدنان فتاح محمد) لە دایکبووی 1964 و (سویبە احمد سعید) لە دایکبووی ساڵی 1945.

ڕوونیشکراوەتەوە، هەر لە ڕووداوەکەدا کەسێکی تری نێو نیسان پیکابەکە و لەگەڵ شۆفێر و سێ سەرنشینی نیسان پاتڕۆڵەکەش برینداربوون و لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوەو شۆفێری نیسان پاتڕۆڵەکەش بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
bas news -
Top