ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئابوورییان واژۆ كرد

ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئابوورییان واژۆ كرد
یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و ژووری بارزگانیی ئەمەریكا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد و كۆنسووڵی ئەو وڵاتەش پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو مەبەستە راگەیاند و ئاماژەی دا، كە پێویستە هەردوولا بنەما ئابووری و پەیوەندییە ئابوورییەكانمان پتەو بكەین.

لە میانەی پرێسكۆنفڕانسێكدا، نوێنەری ژووری بازرگانیی هەرێمی كوردستان و نوێنەری ژووری بازرگانیی ئەمەریكا رایانگەیاند، كە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا واژۆ كردووە.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان، لە میانەی پرێسكۆنفرانسەكەدا رایگەیاند، وەكو هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ وڵاتانی چواردەور هەیە، بەردەوامیشن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دیكەیش پەیوەندیی بازرگانییان هەبێ و پەرەیان پێ دەدەن.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە، ستیڤن فەیگن كۆنسووڵی ئەمەریكا، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو پڕۆسەیە دەربڕی و بە گرینگ ناوی برد، هاوكات جەختیشی لەوە كردەوە، كە پێویستە پەیوەندییە ئابوورییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا پەرە پێبدەن و هەلی كار و پڕۆژەی زیاتر لە داهاتوودا دەبینین.

kdp -
Top