ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک زانیاریی لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ شارەکە دەخاتە ڕوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک زانیاریی لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ شارەکە دەخاتە ڕوو
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر لیستی برایەتی زانیاریی لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و قائیمقام و بەرپرسانی دیكە بۆ شارەکە ئاشکرا دەکات.

فواد حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركووك لەسەر لیستی برایەتی ڕايگەیاند: ”لەگەڵ قائیمقامی ناوەندی كەركووك پێكەوە باسی ئەو بابەتەمان كرد كە لە هەندێ لە میدیاكان لەبارەی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و قائیمقام بڵاو كراونەتەوە، نە ئەو ئاگاداری ئەو بابەتەیە نە ئێمەش بە شێوەیەكی فەرمی و نافەرمی ئاگادار كراوینەتەوە بەمەبەستی گەڕانەوەمان بۆ كەركووك“.

گوتیشی: ”مەرجمان بۆ گەڕانەوە بۆ كەركووك دەبێ بارودۆخی شارەكە ئاسایی بكرێتەوە، هیوادارم بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان شاندی باڵای حكوومەت سەردانی بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو دۆخە بكات، لەبەر ئەوەی ئیدی خەڵكی كەركووك زیاتر لەوەی پێ هەڵناگیرێ فشارێكی دەروونی زۆری لەسەرە و بە بەردەوامی تەعریب دەكرێن“.










باسنيوز
Top