ئومێد خۆشناو: پێش پشووی هاوینەی پەرلەمان متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت دەدرێت
ئومێد خۆشناو، ڕای گەیاندووە، گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە بەشداری لە حکوومەتدا دەکەن، کۆتایی هاتووە و هەموو ڕێککەوتنەکان تەواو بوون، ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو چاوەڕوانی ناوی کاندیدی لایەنەکان دەکا تاوەکوو پێشكەش بە پەرلەمانی بكات.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕۆژی كۆبوونەوەکە دیاری دەكات و متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەدرێت".
هاوکات ئەوەشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕوون کردووەتەوە، ھەر لایەنێك لە کاتی دیاریکراودا كاندیدی خۆی پێشكەش نەكات، ئەوا “پرۆسەکەی بۆ دواناخرێ و لە كاتی خۆیدا بە ڕێوە دەچێت، سەردانەكانیش تەواو كۆتاییان پێ ھاتووە و چاوەڕوانی وەرگرتنی سیڤییەكانیانین پێش چوونە نێو پشووی ھاوینەی پەرلەمانی كورستان، چونكە بەر لەو وادەیە، پەرلەمان كۆدەبێتەوە و متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەدرێت و ھیچ ڕێگرییەك لە پێش پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا نییە”.
باسنيوز
