قایمقامی ھەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی ھێلکە ڕوونکردنەوە دەدات
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕايگەیاند: ”حکوومەتی عێراق ھاوردەی ھێلکەی لە دەرەوە قەدەغە کردووە و ئەم بڕیارەش لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت“.
ڕوونیشی کردەوە، لە بەغداشەوە ڕێگەی ھاتنی ھێلکە بۆ ھەرێمی کوردستان نادرێت، ئەم بڕیارەش زیاتر بۆ ئەوەی کە پشت بە بەرھەمی ناوخۆیی ببەسترێت، بەڵام بڕیارەکە بووەتە ھۆی کەمبوونەوە و نەمانی ھێلکە لە بازاڕدا، ئێستاش وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن لەگەڵ بەغدا.
نەبەز عەبدولحەمید ئاشکرای کرد: ”لە شاری ھەولێر ھەشت پرۆژەی بەرھەمھێنانی ھێلکە ھەیە، بەڵام ئەگەر ھێلکە ھاوردە نەکرێت، ئەوا بەرھەمی ناوخۆ بەش ناکات“.
باسنيوز
