داقووق.. بەهۆی وشەی (كوردستان) تابلۆی حزبێكی كوردستانی هێنرایە خوارەوە

داقووق.. بەهۆی وشەی (كوردستان) تابلۆی حزبێكی كوردستانی هێنرایە خوارەوە
بەرپرسی كۆمیتەی مەحەللی پارێزگای كەركووكی حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی وشەی (كوردستان)، تابلۆی حزبمان لە شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك هێنایە خوارەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23/6/2019، شێخ سدیق، بەرپرسی كۆمیتەی مەحەللی پارێزگای كەركووكی حزبی شیوعی كوردستان، رايگەیاند، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بارەگای كۆمیتەی حزبی شیوعی كوردستان لە داقووق داخرا و رۆژی 20/6/2019 بارەگاکە لە شارۆچكەی داقووق كردەوە.

شێخ سدیق هەروەها رایگەیاند، شەوی شەممە 22-6-2019، هێزی سەربازی و میلیشیایی عێراقی لە داقووق پەیوەندییان بە بەرپرسانی حزبی شیوعی کردووە و پێیان ڕاگەیەنراوە، كە دەبێ تابلۆی حزب، بەهۆی ئەوەی وشەی كوردستانی لەسەرە، لا بدەن، ”چونكە ناوی کوردستان قەدەغەیە“.










باسنيوز
Top