چوار کێڵگە لە مین پاک کرانەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 23/6/2019، دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕاگەیاندراوێکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە: "لێژنەی ڕادەستکردنەوەی زەوییە پاککراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ گەرمیان، دوو کێڵگەمینی لەبەردەم بەڕێوەبەری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای کەلار ڕادەستی موختاری گوندی زەردی حەمەی کردەوە".
باس لەوەش کراوە: "لە سنووری پارێزگای دھۆکیش لێژنەی ڕادەستکردنەوە زەوییە پاککراوەکان لە مین و تەقەمەنی، لە گوندی زرکاڤە لە نزیک دھۆک و زەوییەکی پاککراو لە مین و تەقەمەنییان ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە، لە شارەدێی مانگێشکێ زەوییەکی دیکەی پاککراو لە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕۆژانە بە بەردەوام کار لەو کێڵگەمینانە دەکەن، کە لە ڕابردوودا بەھۆی جەنگەوە پیس کراون.
باسنيوز
