په‌رله‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ـی نیمچه فه‌رمی عێراقی گوتووه: "لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، جگه له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌شی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌گه‌نه ده‌ست لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رنامانه‌ی حكوومه‌ت كه كاتێكیان بۆ دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێك دۆسێ بكرێت. هه‌ر بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ته‌واو ببێت، میواندارێتی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌رنجێكی گشتیی هه‌یه لای په‌رله‌مانی عێراق كه هه‌ندێك پرس و كاروباری به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ نه‌بوون، به‌ڵكو كاری دیكه كراون، بۆ نموونه هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك هه‌نگاو له بواری بێكاریدا نراون، به‌ڵام هێشتا رێژه‌كه به‌راورد به‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تدا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دراوه زۆر به‌رزه. دۆسیه‌ی
خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له ئاستی پێویستدا نییه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش زیادی كردبێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی كاره‌با رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بابه‌تی ته‌واوكردن و دروستكردنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و چه‌ندین پرس و كیشه‌ی دیكه هه‌ن پێویستیان به گفتوگۆ هه‌یه. به‌تایبه‌تی له بوودجه‌دا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه دیاریكراوه، جگه له‌و پاره‌یه‌ی بۆ دروستكردنی قوتابخانه دابینكراوه".
K24 -
