وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕادەگەیەنرێت

 وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕادەگەیەنرێت
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23/6/2019، وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا قوتابییان لەوە ئاگادار کراونەتەوە: "ئەمشەو کاتژمێر 8 و 30 خولەک بە کاتی ھەولێر، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2018 ـ 2019) ڕادەگەیەنرێت".

چەند ڕۆژێکیشە لە چەند شارێکی ھەرێمی کوردستان، قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بانگەشەی بوونی کۆمەڵێک کەموکوڕییان لە تاقیکردنەوەکانی چەند وانەیەک کرد و داوای چارەسەری گونجاویان کرد.








باسنیوز
Top