عوسمان ئۆجه‌لان: ناكۆكی نێوان ئۆجه‌لان و قه‌ندیل قوڵتر ده‌بێته‌وه
له میانی رووماڵێكی كوردستان 24 بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ و چاره‌نووسی ئاكپارتی و جه‌هه‌په له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و رۆڵی كورد، عوسمان ئۆجه‌لان گووتی: "ئاكپارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا و ده‌وڵه‌ت باهچهلییه، هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ كورد نییه، هه‌روه‌ها جه‌هه‌په‌ش هیچی له هه‌گبه‌دا نییه بۆ كورد له كاتێكدا یه‌ك له‌سه‌ر چواری ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ كوردن".
له‌باره‌ی دابه‌شبوونی بۆچوونی ئیمرالی و هه‌ده‌په و قه‌ندیل له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، عوسمان ئۆجه‌لان گووتی: "سه‌ركرده‌كانی قه‌ندیل هیچ حیسابێك بۆ ئۆجه‌لان ناكه‌ن و كێشه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان قوڵتر بووه‌ته‌وه، ته‌نها بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ناوی ئۆجه‌لان به‌كارده‌هێنن نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی شۆڕش ته‌ماشای بكه‌ن".
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه بۆ جاری دووه‌مه بۆ شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ده‌په پاڵپشتیی له كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په) ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ده‌كات. به‌ڵام عه‌بدوڵڵلا ئۆجه‌لان له په‌یامێكدا داوای له ده‌نگده‌رانی كورد كرد بێ لایه‌نی هه‌ڵبژێرن. چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكپارتی ده‌بێت و به‌شێكی ده‌نگده‌رانی كورد ناچنه ژێر داخوازیی هه‌ده‌په و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په ناده‌ن.
K24 -
