مەسرور بارزانی: دڵنیاییم بە پێکهاتەکان دا کە حکوومەتی داهاتوو پارێزەری مافەکانیان دەبێ

مەسرور بارزانی: دڵنیاییم بە پێکهاتەکان دا کە حکوومەتی داهاتوو پارێزەری مافەکانیان دەبێ
مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە چەند زانیارییەک لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پێکهاتەکان ئاشکرا دەکات.



ئەمڕۆ شەممە (٢٢-٦-٢٠١٩) مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پێکهاتەکانی تورکمان و کلدان و سریان و ئاشووری لە شاری هەولێر کۆبووەوە.



مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی ،ئەمڕۆ دیدارم لەگەڵ لایەنەکانی تورکمان و کریستیان بۆ بەئەنجامگەیاندنی گفتوگانی پەیوەست بە کابینە تازەی حکوومەت هەبوو.
bas news -
Top