له‌ كۆیه‌ كه‌سێك براكه‌ی ده‌كوژێت

له‌ كۆیه‌ كه‌سێك براكه‌ی ده‌كوژێت
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆیە، دوو برا دوای دەمەقاڵێی نێوانیان، دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیكه‌یان دەکوژێت و بكوژه‌كه‌ راده‌كات.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کۆیە هەواڵەکەی و ئاماژەی بەوەدا, لە شەڕەکەدا چەك بەکار هاتووە و کەسێك تەقەی لەبرا ۳۳ ساڵیەکەی خۆی کردووە و کوشتویەتی.

سەرچاوەکە ئاشكراشيكرد, تۆمەتبارەکە ڕایکردووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بەدوای دۆزینەوە و دەستگیرکردنیدا دەگەڕێن.

سەرچاوەکەی پۆلیس راشیگه‌یاند، بە ووتەی کەس و کارەکەیان کێشەکە لەسەر موڵك و زەوی زار سەریهەڵداوە, ئاماژەی بۆ ئەوەدا, ئەو دوو برایە لەسەر زەوی و زار کێشەیان کەوتووەتە نێوان و کوژراوەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و بکوژیش هەڵهاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنییەتی.
k24 -
Top