كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان بەرز دەکەینەوە
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌ینراوه‌كه‌ی كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن، شاره‌زایه‌كی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ڕایگەیاند، ئەو هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیاكه سوودێکی زۆری ئابووری و سیاسیی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت
د. كاوان ئیسماعیل، شاره‌زای بواری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌كه‌ی گه‌لف كیستۆن گرنگیی تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ڕووی په‌یوه‌ندییه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوە، چونكه به‌هۆی نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گازەوە، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت باسێكی هه‌میشه‌ییی نێوان هه‌ردوولایه."
د. كاوان ئیسماعیل ڕایشیگه‌یاند: "له لایه‌كی دیكه‌وە، زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان و زیاتربوونی داهات و ڕسوومات بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
د. كاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "جگه له ڕووه ئابوورییه‌كه‌یەوە ئه‌م هه‌نگاوه له ڕووی سیاسیشه‌وه كاریگه‌ریی باشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌توانێت له داهاتوودا به به‌هێزییەکی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كان بكات."
kdp -
