وه‌زاره‌تى كاره‌با: له ڕێى وزه‌ى خۆره‌وه كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
بەپێی ئەو توێژینەوە و بەدواداچوونانەی لە وەزارەتی کارەبا لەبەردەستدایە، وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان داهاتوویەکی زۆر باشی هەیە و دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
دیار تاهر بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى تایبه‌ت به وزه‌ى خۆریان له‌ناو وه‌زاره‌تدا هه‌یه، كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌بایه. هەروەها به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان زۆر گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى خۆر.
دیار تاهر بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرای كرد، كه ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا كردووه بۆ دامه‌زراندنى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانی کارەبا له سه‌رچاوەی وزه‌ى خۆر و، ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆیى و جیهانییه‌كان سەرقاڵی گفتوگۆن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى پڕۆژه‌ى به‌رزه، هاوكات ڕاپۆرت و دیراسه‌كانمان ئاماده كردووه و هه‌مووى ته‌واو بووه، ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌دا له گفتوگۆداین و زانیارییه‌كان ئاڵوگۆر ده‌كه‌ین و له‌ژێر دیراسه‌دایه، هه‌تاوه‌كو بتوانین ڕه‌زامه‌ندیى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێ وه‌ربگرین و به شێوه‌یه‌كى وه‌به‌رهێن جێبه‌جێ بكرێت.
هەر لەوبارەیەوە بابان ده‌شڵێت، توانیویانه له هه‌ولێر سێ پڕۆژه‌ى بچووك جێبه‌حێ بكه‌ن، كه له لایه‌ن UNـه‌وه بودجه‌كه‌ى بۆ دابین كرابوو، كه ئه‌ویش قوتابخانه‌یه‌كه له عه‌نكاوه و كۆیه، له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له كه‌سنه‌زان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نزیكه‌ى دوو ساڵه ئه‌و پرۆژانه له‌كاردان و به به‌رده‌وامى 24 سه‌عات وزه‌ى كاره‌با بۆ ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه دابین ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها وه‌كو تێستێكى سه‌ره‌تایى بوو، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و سێ پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو بوونه.
kdp-
