پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەپێی ئاگادارییەکی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، "لە 23/6/2019ـەوە دەوامی بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاکو 6:00ی ئێوارە لە هەردوو نووسینگەی یەک و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە دوو (شفت) دەوام هەیە".
ڕوونیشکراوەتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن ئەمەش لەبەر زیاتر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی خۆشەویست و کەمبوونەوەی جەنجاڵی لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان.
باسنيوز
