کرماشان.. پێنج هاووڵاتیی کورد دەستگیر کران
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە2019.6.19 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری داڵاهۆ هێرشیان کردووەتە سەر گوندی (باباجانی خواروو) و پێنج هاووڵاتیان دەستگیر کردووە.
ناسنامەی ئەو پێنج هاووڵاتییە بریتییە لە: "عەلیڕەزا محەمەدی کوڕی نوورمحەمەد، پووریا عەزیزیانی کوڕی عەزیزوڵڵا، یەعقووب ئەڵماسی کوڕی مەجید، سامان محەمەدی کوڕی حەیدەر و هەمزە محەمەدی کوڕی عەزیز"
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە کاتێکدا خەڵک لە خەودا بوون، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستگیریان کردوون.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج کەسە ڕوون نەبووەتەوە. دوای تێپەڕینی چوار رۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چەند کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون، بەڵام ناسنامەیان هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.
باسنيوز
