هه‌رێمی كوردستان.. له چه‌ند رووداوێكی جیادا 3 گه‌نج خنكان
ئه‌مڕۆ 3 حاڵه‌تی خنكان له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، كه یه‌كێكیان له هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێكی دیكه له قه‌ره‌داغ و ئه‌وی دیكه‌ش له زاخۆ خنكا.
خابووری زاخۆ
کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ گه‌نجێك بەناوی (مێھڤان ئاڤدەل ساڵح)، لە دایکبووی ساڵی 1993 كه خه‌ڵكی زاخۆیە و قوتابی کۆلیژی پولیسی ھەولێرە لە گوندى (جەمسيرمو) لە ناو رووباری خابوور لە زاخۆ خنکا.
ئەڤیندار عزەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی زاخۆ ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ ھاوڕێیانی بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە سەر رووباری خابوور لەو گوندە و دوای ئەوەی خۆی خستووه‌تە ئاوەکەوە بەھویی شارەزا نەبوونی لە مەلەکردن، ژێر ئاو کەوتووەو خنکاوە.
ئەو ھاوریانەی کە لە گەڵیشیدابوون ھەوڵیانداوە، رزگارى بکەن، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ئاوەکە و نەبوونی شارەزاییەکی باش لە مەلەکردن، نەیانتوانیوە ھاوڕێکەیان رزگاربکەن.
ناوبراو گوتیشی: " تیمی غه‌واسی بەرگری شارستانی زاخۆ بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن، به‌ڵام ھێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
K24-
