ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی هه‌ینی، 22ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ نووسیویه‌تی: سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.

ئه‌مشه‌ویش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركی گوتی: سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێتی میوانی من.

سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه‌.








k24
Top