جیریمی هه‌نت: شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه
جێریمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات، كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوه.
هه‌نت له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا، كه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كردووه، ده‌ڵێت: "شانشينی یه‌كگرتوو شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و له شه‌ڕی داعشیشدا پشتیوانی له خه‌ڵكی عێراق و كورد كردووه".
له‌و په‌یامه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دووپات له كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمه پابه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه و حكوومه‌ته‌كه‌تان له پێناو بنیاتنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و چاكسازی ئابووری و حكوومه‌تێكی به‌هێز".
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئێمه پشتگیری هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌سرور بارزانی ده‌خوازێت له ئه‌ركی نوێیدا وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
k24-
