نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبوویەوە.
له كۆبوونهوهكهدا كه پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه 20/6/2019 له كۆشكی سهلام بهڕێوه چوو، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لهسهر بنهمای دەستوور و بەرژەوەندیی نیشتمانی و گرنگیی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر ـ بهغدا كرایهوه.
ههردوولا سهردانی شاندی ههرێمی كوردستانیان بۆ بهغدا بۆ بهرهوپێشچوونی زیاتری پهیوهندییهكانی ههولێر ـ بهغدا، ھاریکاریی زیاتر بهمهبهستی پەرەپێدانی ڕۆڵی دامەزراوە یاساییەکان و دروستبوونی سازان و كاری هاوبهشی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەپێناو بەرژەوەندیی پێكهاتهكانی گهلی عێراق، به گرنگ زانی.
ههر له كۆبوونهوهكهدا بەھێزکردنی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دەستوور به شێوهیهك ئامانجە ھاوبەشەکان دەستەبەر بکات و ببێتە فاکتەرێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی دۆستانە، ههروهها دوا پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان، خرانه بهر باس و گفتوگۆ.
سەبارەت بە پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا رێناس جانو، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ژمارەیەک کێشەی ھەلواسراو ماون لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، ئەگەری سەرەکی چارەسەرنەکردنیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ساڵانی رابردوو نیەتێکی راستەقینە لەلایەن دەستھەڵاتدارانی بەغداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نەبوە، لە ھەموویشی گرنگتر چارەسەرکردن و جێ بەجێکردنی ماەی ١٤٠ی دەستووری عێراقە ئەوەش وایکردوە رۆژ بەڕۆژ رەوشەکە خراپتر بێت، ھەروەھا کێشەی جویتاران و پرسی نەوت و گاز ئەنجوومەنی باڵای فیدڕاڵی چەندین پرسی دیکە ھەن تا ئێستا چارەسەرنەکراون کە راستەوخۆ کاریگەریان لەسەر پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ھەن.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پارتی دەشڵێت" ئێستا پێشبینی دەکرێت نیەتێک پەیدابوە لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بەتایبەتی لەدوای ھاتنی بەڕێز عادل عەبدولمەھدی حکوومتی عێراق نەرمی نواندوە بۆ ئەوەی بەشێک لەو کێشانە چارەسەربکرێن، بێگومان چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەڕۆژێک دوو رۆژ ناکرێت، بەلکۆ کاتی دەوێت و پێویستی بەدانوستانی بەردەوام ھەیە.
جانو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" سەردانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەردەمەوامیدان بەو زنجیرە دانوستانانەیە کەلە نێوان لایەنە عێراقیەکان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، باوەری ئێمەیش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وایە تاکە چارەسەری بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکان تەنیا رێگەی دانوستانە.
رێناس جانو گوتیشی" ناڵێم کەشێکی لەبار سەدا سەد ھاتووتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە رەوشی ھەرێمی لەبار نیە بۆ ھەندێ دۆسیە، بەڵام رەوشەکە بەروارد ناکرێت بە پێشوو تا رادەیەک نیەتێک پەیدابوە لە بەغدا و ئێمەیش وەک ھەرێمی کوردستان ھیچ دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئێمە و بەغدا لەدەستنادەین، کە تێدا داواکاری خۆمان پێشکەش بە حکوومەتی فیدڕاڵ بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەلواسراوەکان.
kdp -
