سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی لە کۆبوونەوە دان
لەو دیدارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی باڵا لە هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەبارەی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مادەی 140 پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بخرێنە بەرباس و تاوتوێ بکرێن.
هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەش کۆ بووەوە.
ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، دوای هەڵبژێرانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بە یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.
باسنيوز
