مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

 مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.



لەمبارەوە پێگەی فەرمیی کۆنسوڵگەریی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەسیبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.6.20 دۆمێنیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە و پیرۆزبایی ئەرکی نوێی لە مەسرور بارزانی کردووە.



لەو دیدارەدا کونسوولی گشتیی فەرەنسا بەناوی حکومەتی فەڕەنساوە پشتیوانیی فەڕەنسای بۆ ھەرێمی سەربەخۆی کوردستان دووپات کردەوە.







باسنيوز
Top