ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات

 ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ٦ی ٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات.



لەمبارەیەوە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، هەواڵەکەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت.



بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لەو سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.



ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، یەکەمین سەردانی دەبێت بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سوێندخواردنی لە ١٠ی ٦ی ٢٠١٩.







باسنیوز
Top