رێباز حەملان وەزیری دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

 رێباز حەملان وەزیری دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد و ئاراستەی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.



بەپێی ئەو نووسراوە کە ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە ١٩ی ٦ی ٢٠١٩ واژۆی لەسەر کردووە، ئاماژە بەوە دراوە: ”دوابەدوای نووسراومان ژمارە ٩٨٢ لە ١١ی ٢ی ٢٠١٩، پێتان ڕادەگەیەنین کەوا تاکوو دەرچوونی سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم. کار بە پسوولەی سووتەمەنی بکرێت، ئەمەش تاکو دەرچوونی ڕێنمایی پێویست لەسەر ئەم بابەتە و تەنها بۆ ئەو فەرمانگانەی کە ئەم سیستەمەیان بۆ دابین نەکراوە“.






باسنیوز
Top