لە کابینەی نوێدا وەزارەتێک دەردێتە مەسیحییەکان
رۆبینا تیاری، نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک پێکھاتەکان لەکابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریەکی راستەقینەمان دەبێت و وەزاەرتێکیش لەلایەن پارتی بۆ ئێمە دیاری کراوە، کە داوامان کردووە وەزارەتی شارەوانی یاخود رۆشنبیری بدرێتە ئێمە ، بەڵام لەکاتی سەردانیکردنی مەسروور بارزانی بۆ لای ئێمە ئەوپرسە یەکلایی دەکرێتەوە.
رۆبینا تیاری گوتیشی، ئێمە وەکو پێکھاتەکان بەشداریەکی راستەقینەمان دەبێت و جگە لە وەزارەتێک کۆمەڵێک پۆستی راوێژکار و بەرێوبەرمان دەبێت.
ئاماژەیشی دا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم پشتگیریەکی تەواو لەمافی پێکھاتەکان دەکات و مافەکانیشیان دەدات.
kdp-
