سیدەكان.. پاککردنەوەی كێڵگەکانی مین دەستی پێكرد

سیدەكان.. پاککردنەوەی كێڵگەکانی مین دەستی پێكرد
تیمی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ هەولێر، دەستیان کرد بە پاککردنەوەی مەترسیدارترین کێلگەی مین له دەڤەری سۆران.

زێبار خالید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/هەولێر، رایگەیاند، پاش داوكاریی خەضڵكی گوندی (ژیلیا)، لە سنووری شارەدێی سیدەكان، سەر بە قەزای سۆران بۆ پاككردنەوەی كێلگەیەكی مینڕێژكراو لە نزیك گوندەكەیان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/هەولێر، تیمێكی مینلابەری ناردە ناوچەكە و ئێستا تیمەكە دەستی كردووە بە پرۆسەی پاكسازی مین، لە كێلگە مینی (سپیندارۆك)، كە ڕووبەرەكەی دەگاتە سەرووی (200.000) دووسەد هەزار م2 ، كە بەهۆیەوە لە رابردووەوە تاوەكوو ئێستا خەڵكێكی زۆر بوونەتە قوربانیی رووداوەكانی مین و تەقەمەنی لە ناوچەكەدا".


گوتیشی: "بە پاككردنەوەی ئەم کێڵگە مینە، وێڕای ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكەكە نامێنێت، لە هەمانكاتیشدا دەتوانن بۆ مەبەستی جیاجیا سوود لە شوێنکە وەربگرن".











باسنیوز
Top