لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بوونی پەکەکە و گرفتەکانی کۆ دەبێتەوە

لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بوونی پەکەکە و گرفتەکانی کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانە دەکەن کە بەھۆی پەکەکەوە تۆباران کراون و شەھید و برینداریان ھەیە.

ڕۆمیۆ ھەرکی، سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "پەکەکە دەبێ نەبێتە ڕێگەیەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بیانوو بە دوژمنی خۆی نەدات، چونکە بەو هۆیەوە بۆردومانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت".

ھاوکات ئاشکراشی کرد "بەرنامەمان دەبێت بۆ ئەوەی سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانە بکەین کە خەڵکی تێدا شەھید و بریندار بوون و بەرپرسیارێتیی مافی مرۆڤە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات بۆ نەھێشتنی ئەم حاڵەتە و داوای قەرەبووکردنەوە بۆ زیانلێکەوتوان بکات".

سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت و پەیوەست بەم پرسە دەکرێ و تۆپبارانەکان و گرفتەکانی پەکەکە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت و جیا لەوەش بڕیاری خۆمان دەبێت".










باسنيوز
Top