هه‌ڵه‌بجه.. دادگاییكردنی كۆمپانیاکانی هاوكاری ڕژیمی به‌عس به‌ڕێوه چووه
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (19|6|2019)، له دادگای هه‌ڵه‌بجه، دانیشتنی كه‌یسی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاوكاریی ڕژێمی به‌عسیان كردبوو به پێدانی مه‌وادی كیمیایی به‌رێوه چوو، پارێزه‌ری یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانیش له‌ناو دادگا ئاماده بوو، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دوا خرا بۆ (21|8|2019)".
گوتیشی: "پێشتر نامه‌یه‌ك له دادگای هه‌ڵه‌بجه‌وه، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای ته‌میزی هه‌ولێر كرابوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه هۆكارێكی دواكه‌وتنی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م) داخڵ كراوون بۆ ئه‌م دادگایه، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی، كه بۆیان نێردراوه، وه‌ڵامه‌كانی له‌ڕێگه‌ی دادگای ته‌میزه‌وه به دادگای هه‌ڵه‌بجه نه‌گهی‌شتووه".
(16|3\1988)، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران كرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی شه‌هیدبوونی 5 هه‌زار هاووڵاتیی هه‌ڵه‌بجه و برینداربوونی سه‌دانی دیكه، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش، له ڕێگه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییەوە سكاڵای له‌سه‌ر (25) كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیی بیانی تۆمار كردووه، كه تۆمه‌تبارن به هاوكاریكردنی ڕژێمی به‌عس بۆ دابینکردنی مادەی کیمیایی.
باسنيوز
