ھەفتەی داھاتوو گۆڕان ناوی کاندیدەکانی رادەستی مەسرور بارزانی دەکات
دابان محمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان رايگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکان کێشەی نییە و لە رێگەی لێژنەیەکی ١١ کەسییەوە کاندیدی پۆستەکان یەکلایی دەکەنەوە.
لە بارەی کاتی یەکلایکردنەوەی کاندیدەکان نەیشاردەوە کە ”گۆڕان ھەوڵ دەدات لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو، ناوی کاندیدەکانی رادەستی مەسرور بارزانی بکات“.
ژمارەیەک کەس بۆ پۆستەکانی گۆڕان ناوی خۆیان کاندید کردووە و هێشتا لەلایەن حزبەکەیانەوە یەکلا نەکراونەتەوە، یەکێکیش لەو پۆستانە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە کە هەریەک لە (چالاک موهەندیس، برزۆ مەجید و بەرزان خۆشناو) لە هەولێرەوە خۆیان کاندید کردووە.
باسنيوز
