سەرۆکی فراکسیۆنەکانی هەردوو پەرلەمانی کوردستان و عێراق بانگهێشتی کەرکووک دەکرێن
کازم سابیر، بە نوێنەرایەتیی لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان لە کەرکووک سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: "لە دوایەمین کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی کەرکووک بڕیار درا بانگهێشتی سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ کەرکووک بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو پارێزگایە".
گوتیشی: "ھاتووینەتە پەرلەمان لێرەوە بانگهێشتی سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکەین بێنە کەرکووک و بە چاوی خۆیان بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی شارەکە ببینن و رۆڵیان ھەبێت لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو شارەدا".
کازم سابیر گوتشی: "بەم نزیکانە شاندێک بە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان دەچێتە پەرلەمانی عێراق و ھەمان بانگهێشتنامە بۆ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقیش دەکات کە سەردانی کەرکووک بکەن".
لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک گوتی: "بارودۆخەکە ناسەقامگیرە و دەبێت کێشەکانی ئەو پارێزگایە کۆتاییان پێ بھێنرێت".
باسنيوز
