بە مووشەک چەند کۆمپانیایەکی نەوتی لە بەسرە کرانە ئامانج
بە مووشەک ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتیی جیهانی لە بەسرەی باشووری عێراق کرانە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-6-2019، پۆلیسی عێراقی رایگەیاندووە، مووشەکێک لە نزیک بارەگای کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی جیهانی لە رۆژئاوای بەسرە کەوتووەتە خوارەوە، کە ئیکسۆن مۆبیل یەکێکە لە کۆمپانیایانەی لە ناوچەکەیە.
کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کرێکاری عێراقی و ئیکسۆن مۆبیلیش یەکسەر 20 فەرمانبەری سەرەکیی خۆی لەشوێنەکە گواستووەتەوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکان، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداریی تاوانکاری و تیرۆریستی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی عێراق دروست بوون، کە هەریەکەیان بە ویستی خۆی و ئەنجێندای ئەو وڵاتە دەرەکییەی پاڵپشتی دەکات، کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.
باسنیوز
