گۆران: تا ئێستا 40 سیڤی گەیشتوون بۆ وەرگرتنی چوار پشکی وەزارەت
كاروان هاشم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان راگەیاند: بۆ چوار پۆستی وەزیری پشكی گۆڕان لە كابینەی نوێ نزیكەی 40 كەس سیڤییان ناردوە و بە فەرمانی جڤاتی نیشتمانی لیژنەیەكی 11 كەسی بۆ پێداچوونەوە و كەمكردنەوی ئەو سیڤییانە دروستكراوە، لیژنەكە بۆ هەر پۆستێكی وەزاری سێ بۆ پێنج كەس هەڵدەبژێدرێ و دواتر بەدەنگدانی جڤاتی نیشتمانی یەكێك لەوانە دەبێتە وەزیر، ئەو لیژنە 11 كەسیەش لەم هەفتەیەدا كارەكانیان تەواودەكەن.
ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان باسی لەوەش كرد، ئەو ناوانەی باسدەكرێت كە بۆ وەرگرتنی پۆست یەكلایی بووبنەوە راست نییە و گوتیشی: هەموو ئەوانەی پۆست وەردەرگرن بە فلتەری دەنگدانی جڤاتی نیشتمانیدا دەڕۆن.
بزووتنەوەی گۆڕان جگەلە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، بە پۆستی چوار وەزیر كە بریتین لە وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و دارایی و پیشەسازی و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
rudaw
